دەمیرتاش پەیامی ساڵی نوێی بڵاوکردەوە

سەزگین تانریکوڵو پەرلەمانتاری جەهەپە پەیامی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی سەڵاحەدین دەمیرتاشی بڵاوکردەوە.

 

سەزگین تانریکوڵو کە پەرلەمانتاری شاری ئەستەنبوڵی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە، لە زیندان سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی  کرد و پەیامی دەمیرتاشی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و وتی" ساڵێکی نوێ و پەرۆشییەکی نوێ بۆ بەرخودانی دیموکراسیی، لە ساڵی ٢٠٢٠ دەگەین بە رۆژانێکی باشتر و داواکارییەکانمان بۆ ئازادی و ئاشتیش بەدیدێن".

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە کۆتایی پەیامەکەیدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە هەموان کردووە.

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.

 
لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندامپەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا.



PM:01:47:02/01/2020