لە سنوری پارێزگای کەرکوک بە هەزاران کەس دادەمەزرێن

بڕیارە لە سنوری پارێزگای کەرکوک لەمساڵ ٢٠٢٠ژمارەیەک بەرچاو دەرچووی کۆلیژ و پەیمانگاکان کە دەگەنە ٥٢٠٠ کەس دابمەزرین.




حەسیبە عەبدوڵا، سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەوانەی مامەڵەکانیان رەوانەی بەغدا کراوە ئەو دەرچوانەن کە لەماوەکانی رابوردوودا بەشێوەی  وانەبێژ وانەیان وتووەتەوە و سەر بە حکومەتی بەغدا بوون و لەئێستادا چاوەڕوانی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان دەکرێت.

 


وتیشی: "بۆ قۆناغی ناوەندی 3500 دەرچوو، بۆ قۆناغی سەرەتاییش 1700 دەرچوو، دەکرێن بەگرێبەست تاوەکو لە بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک وانە بڵێنەوە".


هەرچەندە بەپێی یاسا هەر وانەبێژێک لەپاش دامەزراندنی وەکو گرێبەست، دوای ساڵێک دەبێت ببێت بەهەمیشەیی، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی عێراق لە رووی ئابوری و رووەکانی دیکەوە پێناچێت لەوادەی یاساییدا بکرێن بەهەمیشەیی.

 


PM:04:24:02/01/2020