عێراق ٦ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند" بەپێی ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لە مانگی كانونی یەكەمی ٢٠١٩، (١٠٦)ملیۆن و (٢٦٥)هەزارو (٣٠٧) بەرمیل بەرمیل و بە بەهای لە (٦) ملیارو (٧٠٠) ملیۆن و (١٧٤) دۆلار.

 


لەو راگەیاندنەدا وەزارەت دەڵێت "تێكڕای نرخی بەرمیلیك نەوت بە (٦٣.٠٥) دۆلار فرۆشراوە"




لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" عێراق رۆژانە بڕی ( ٣ ) ملیۆن (٤٢٨) هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، هەروەها بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی كانونی یەكەم لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشور گەیشتوەتە زیاتر لە (١٠٣)ملیۆن و (٩٠)هەزارو (٥٥٠) بەرمیل و لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكیش بڕی ( ٢ ) ملیۆن و ( ٨٢٧) هەزارو ( ٥٠ ) بەرمیل هەناردەكراوە.

 


ئەمە دوا راگەیاندنی فرۆشی نەوتی عێراقە لە ساڵی ٢٠١٩دا کە هەموو مانگێک ئەو وەزارەتە بڵاویدەکاتەوە.




PM:05:18:02/01/2020