هەرچەندە جەهەپەو هەدەپە، هەردوو هێزی ئۆپزسیۆنی پەرلەمانی تورکیا ناڕزایبوون بە ناردنی هێزی وڵاتەکەیان بۆ لیبیا، بەڵام پەرلەمانی بەزۆرینەی ئاک پارتی رەزامەندیان نیشاندا هێزی تورکیا رەوانەی لیبیا بکرێت بۆ بەرگریکردن لە حکومەتی ویفاق.
ئاژانسی ئەنادۆل بڵاویکردەوە"یاداشتنامه‌ی رێگه‌پێدان به ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ئاماده‌كرابوو، له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ندكرا".
دانیشتنە نائاساییەکەی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا ئەمڕۆ كاتژمێر ١٤:٠٠ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مستەفا شه‌نتۆپ دەستیپێکردبوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر، مۆڵه‌تدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا.
لە کۆتاییدا یاداشتنامه‌ی رێگه‌پێدان به ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ئاماده‌كرابوو، له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ندكرا. ( وەک ئاندۆل ئاماژەی بۆ دەکات ).
پرۆژەکە بە دەنگی ٣٢٥ پەرلەمانتاری ئاکەپە و هاوپەیمانەکانی پەسەندکرا، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش جەهەپەو هەدەپەو ئی پارتی بە تەنها ١٨٤ دەنگ رەتیانکردەوە.