شەپۆلێکی تری بەفربارین و باران بارینی بەلێزمە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" له‌ سبه‌ى شه‌وه‌وه‌ شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی شەو ٣ی کانوونی دووەمی٢٠٢٠ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌رى شه‌پۆلێكى به‌فر و بارانه‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌، بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ زۆربه‌ى شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم باران ده‌بارێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، هەروەها شەپۆلەكە دەبێتەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و هاتنی سەرما و سۆڵە.

 

هاوکات دەستەی کەشناسی هەرێم بڕى باران بارینى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردەوە:

 
پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
هەڵەبجە 0.2 ملم
دوکان 0.4 ملم
هەڵشۆ 0.6 ملم
ئامێدى 1.8 ملم
بامەرنێ 1.6 ملم
کانى ماسى 3.8 ملم
حاجى ئۆمەران 5.6 ملم
سۆران 3.8 ملم
قەڵادزە 0.4 ملم
ڕەواندز 2.0 ملم
چۆمان 0.2 ملم


ئەم شەو ئەگەرى نمە باران و بەفر بارینى کەم و دروست بوونى تەم هەیە لە ناوچە شاخاویەکان. 

کەشناسی هەرێم دەشڵێت"  لە ناوەندى شارى هەولێر بڕێک باران باری بەڵام لە وێستگەکەمان هیچ نەباری بۆیە بڕی بارانەکە دیار نیە چەندە، لە ناحیەى پیرمام و زاخۆ تەمێکى چڕ هەیە لە پیرمام مەودای بینین 100 مەترە وە لە زاخۆش 800 مەترە".

 

 

 


PM:07:52:02/01/2020