سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە رەوشی لیبیا و سوریایان تاووتوێكرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا رایگەیاند" دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەسەر پێشهاتەکانی عیراق و لیبیا و سوریا گفتوگۆیان کردووە".
ئاژانسەکە بڵاویشی کردووەتەوە، پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو سەرۆک بووە.
هاوکات ئاژانسی ئەنادۆڵ دەشڵێت" رەجەب تەیب ئەردۆغان، نيگەرانى و خەمى خۆى بۆ هێرشەكانى سەر هێزە ئەمنييەكانى ئەمريكا لەعێراق دوپاتكردۆتەوەو هەروەها خۆشحاڵى خۆى بۆ كۆتاييهاتنى خۆپيشاندانەكانى بەردەم باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا راگەياندووە".
پەیوەندیە تەلەفونیەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ دوای پەسەندکردنی ناردنی هێزی سەربازی تورکیا دێت لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە.