لە پارێزگای دیالە داعش پەلاماری پۆلیسی دا

لەقەزای مقدادیە ژمارەیەك چەكداری داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیس دەدەن و كوژراو برینداری لێدەكەوێتەوە.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند" ئەمشەو لە قەزای میقدادیە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێكی پشكینی فەوجی فریاكەوتنی پۆلیسیان دا و بە هۆیەوە پۆلیسێك كوژرا و دووانی دیكەش بریندار بوون".

 

وتیشی" تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو بریندارەکانیش نێردراون بۆ نەخۆشخانە".

 

 

 

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:48:02/01/2020