سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمەریکا: کوشتنی سلێمانی دەبێتە هۆی هەڵکشانێکی مەترسیداری توندتیژی

بەپێچەوانەی ئیدارەی ئەمەریکیەوە، سەرۆکی کۆنگرێسی  ئەمەریکا، نانسی بیلۆسی لەسەر کووشتنی قاسم سلێمانی دەڵێت" دەبێتە مایەی هەڵکشانێکی مەترسیداری توندوتیژی".

 

 
بیلۆسی بە میدیاکانی راگەیاند" ناکرێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو جیهان ببنە مایەی بارگرژی کە بگاتە حاڵەتێک نەتوانین بگەڕێینەوە دواوە".
هەرچی سیناتۆری ئەمەریکی سەر بەدیموکراتییەکان، کریس مورفی یە دەڵێت" کوشتنی سلێمانی ئەگەری هەیە ببێتە مایەی هەڵگیرسانی شەڕێکی قورسی هەرێمایەتی و فراوان". 




مورسی لە تویتەر دەڵێت" ئایا ئەمەریکا دووەم کەسی بەهێزی ئێران دەکوژێت بەبێ رێگا پێدان لەلایەن کۆنگرسەوە".

 


هەروەها سیناتۆر، بیرنی ساندرز دەڵێت" ئەو هەڵکشانەی ترامپ نزیکمان دەکاتەوە لە شەڕێکی کارەساتی تری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێتە مایەی لەدەستدانی ژیانی خەڵکێک کە ناتوانین بەریلێبگرین، هەروەها ترلیۆن دۆلاری تێدەچێت".

 

 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی قاسمی سلێمانی فەرماندەی دیاری سەربازی و ئەمنی ئێران و مەهدی موهەندیس فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمەریکادا کوژران.

 


AM:10:58:03/01/2020