نێردراوی تایبەتی پێشووی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، برێت ماکگۆرک خۆشحاڵە بە کووشتنی قاسمی سلێمانی و دەڵێت" هه‌سته‌كه‌م به‌راستی كوشتنی سوله‌یمانی كارێكی عادیلانه بوو". هەروەها رایدەگەیەنێت" ئەمەریکا بەم رووداوە ئێستا لە شەڕدایە".
بریت ماكگۆرك نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بارك ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له چاوپێكه‌وتنێكیدا سه‌عات 12 شه‌و به‌كاتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئێم ئێس ئێن بی سی، باسی ئه‌گه‌ره ترسناكه‌كانی دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودسی پاسداران، كرد به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا هه‌میشه خزمه‌تی عیراقییه‌كانی كردووه به‌تایبه‌تی ساڵی 2007 و 2008 كاتێك له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا بوون له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی سه‌ر به قاسم سوله‌یمانی.
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتیشی: "ئه‌بێت ئێستا وایدانێین كه له‌شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام شتێكی وا ده‌رناكه‌وێت كه ئیداره‌ی تره‌مپ ئاماده‌گی وه‌رگرتبێت". هه‌روه‌ها ماكگۆرك وتی: "به‌و سیفه‌ته‌ی زۆربه‌ی كات ئه‌مریكا خزمه‌تی باشی پێشكه‌شكردووه له‌عیراق، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی 2007-2008 كاتێك ئێمه له شه‌ڕێكی سه‌ختدا بووین له‌گه‌ڵ ئه‌م میلیشیایانه‌ی سه‌ر به‌ئیران، بۆیه هه‌سته‌كه‌م به‌راستی كارێكی عادیلانه بوو كوشتنی سوله‌یمانی".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م گروپانه‌و به‌سه‌ركردایه‌تی سوله‌یمانی به‌شێك له هاوڕێكانیان كوژراون. وتیشی:"له‌ئێستا ئه‌بیستم كه به‌شێك له هاوڕێكانمان له زۆربه‌ی ناوچه نائارامن به‌رامبه‌ر ئه‌م گروپانه و نازانن چی رووده‌دات!" باسی له‌وه‌شكرد كه پێویسته وادانرێت ئێستا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت شه‌ڕه"، وتیشی: "پێویسته وایدانێن كه ئێستا له‌شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ ئیران. هه‌رچه‌نده شه‌ڕێكی شاراوه، له سێبه‌ری شه‌ڕێك كه بۆ ماوه‌ی 40 ساڵه شاراوه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دا پێویسته وایدانێین -له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییه‌كانمان له ناوچه‌كه و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان – ئێستا ئێمه له شه‌ڕداین له‌گه‌ڵ ئێران".
نیوه شه‌وی هه‌ینی 3ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌ك نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به غدای هه‌ژاند، كه بۆته هۆی كوژرانی 7 به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی له‌نێو كوژراوه‌كاندا، قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه. هه‌روه‌ها پێنتاگۆن-یش جه‌ختی له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كرده‌وه به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا. عه‌لی عروزی-یش به‌رپرسی تۆڕی هه‌واڵی ئێن بی سی له‌تاران وتی:"هه‌واڵه‌كه كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ ئێران".
ئا: لوقمان غه‌فوور