سه‌رۆكی سوریا هاوخه‌می بۆ سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئێران ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت" گه‌لی سوریا پشتیوانیه‌كانی قاسم سوله‌یمانى بیرناچێته‌وه".
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا ڕایگەیاند" ئه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیداره له ناوچه‌كه‌دا، گه‌لی سووریا هه‌رگیز ئه‌و چاكه‌یه له‌یاد ناكات، كاتێك سوله‌یمانی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر شان به‌شانی ئێمه وه‌ستایه‌وه".
لە پەیامەکەیدا ئەسەد دەشڵێت"كوشتنی قاسم سوله‌یمانى ده‌بێته هۆی زیادكردنی گیانی به‌رگری خه‌ڵكی ئێران و زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئێران له‌دژی پاوانخوازیه‌كانی ئه‌مریكا".
ئەمەش لەکاتێکدایە درەنگانی شەوی ڕابردوو کاتژمێر یەک له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یلقه‌ی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حه‌شد كوژران.