ئێران بڕیاریدا شەڕی ئەمەریکا لەکات و شوێنی گونجاودا دەکات
وەڵامەکەیان توند و قورس دەبێت

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بە سەرۆکایەی عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیانیەوە لە کۆبوونەوەدایە، کۆبوونەوەکە بەرەو تەواوبوون دەچێت، زانیاریە دزە پێکراوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمەریکا شەڕی گەورەو فراوان لەهەموو رۆژهەلآتی ناوەڕاستدا هەبگیرسێنێت.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کە لە بەیانیەوە لە کۆبوونەوەدایە لە بەیانێکدا رایگەیاند" وەلآمەکەمان بۆ ئەمەریکا قورس و توند دەبێت".

 

دەربارەی ئەو شوێنانەی کە دەبێتە شوێنی وەلآمدانەوەی ئێران، بەیانی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شوێنی رووبەڕووبوونەوە هەموو رۆژهەلآتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.

 

هەروەها لە بەیانەکەی ئەنجومەندا هاتووە" ئەنجومەن بڕیاری پێویستی داوەو ئەمەریکا بەرپرسیارە".

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە بەیانەکەیاندا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەمریکا گەورەترین هەڵەی ستراتیژی کرد کە قاسمی سلێمانی کردۆتە ئامانج.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی قاسمی سلێمانی فەرماندەی دیاری سەربازی و ئەمنی ئێران و مەهدی موهەندیس فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمەریکادا کوژران.



PM:06:49:03/01/2020