بەوێنە: پێشمەرگەی ھەولێر توشی دووەمین دۆڕان بوو



لەگەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی ھەولێر میوانداری یانەی نەورۆزی کرد و بەسێ گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکەی دۆڕاند.

لەنیوەی یەکەمدا یانەی میوان باشتر دەبیندراو بەگۆڵێکی ئاراس مستەفا پێشکەوت، لەسەرەتای نیوەی دووەمدا یانەی نەورۆز لە ڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی پێشمەرگە چەند جارێک نزیک بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام ھیچ یەکێک لە ھێرشەکان گۆڵی لێ بەرھەم ناھات، دواتر و لە ھێرشێکی ھەڵگەڕاوە یانەی نەورۆز گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد.

یارییەکە تاکۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە و پێشمەرگەی ھەولێر تووشی دووەم دۆڕان بوو لە وەرزی ئەمساڵ.
بەم شێوەیە پێشمەرگە بە ١٥ خاڵ لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان دێت.

راگەیاندنی پێشمەرگەی هەولێر



PM:07:20:03/01/2020