حەشدی شەعبی ڤیدیۆیەكی تۆماركراوی وەسیەتی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە کە ماوەیەک پێش كوژرانی تۆماری کردووە.
دەستەی حەشد لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڤیدیۆی وەسیتی مەهدی موهەندیسیان بڵاوکردۆتەوە کە سڵاو دەنێرێت بۆ خێزانەکەی و درود بۆ هاروێ و مامۆستاکانی کە کۆن لە رێکخستنەکاندا کاریان کردووەو دوایی کوژراون.
هەروەها سڵاو دەنێرێت بۆ هاوڕی کوژراوەکانی لە سەردەمی خەبات دژی سەدام و دواتر دوای رووخانی سەدام و شەڕی داعش.
مەهدی موهەندیس کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ قاسم سلێمانی و هەشت چەکداری تری ئێرانی و عێراقی کرانە ئامانج، لە ئەسڵدا ناوی جه‌مال جه‌عفه‌ر محه‌مه‌دە، ساڵی 1954 له به‌سره له‌دایك بووه، لە 1977دا زانكۆی ته‌كنۆلۆجی به‌شی ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی ته‌واو كردووه، له كوێت و ئێران ژیاوە، تا ساڵی 2003 فەرماندەی فه‌یله‌قی به‌در بووە، دواتر وازی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و فه‌یله‌قی به‌در هێناوه و دەستی بە كار كردووە بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانیی شیعه‌كان، رۆڵێكی سه‌ره‌كی هەبووە لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە و لە دامەزرانی حەشدی شەعبی.