جگە لە کوردستان بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

ئەمڕۆ ٤ ی کانوونی دووەم حکومەتی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن، بەڵام سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان ئاسایی یە.

 

هەروەها حکومەتی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات کە سەفەرنەکەن بۆ ئێران، ئەمەش پاش کووشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودس و مەهدی موهەندیس دێت.

 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش دومینیک راب رایگەیاند " بەهۆی ئەو بارگرژیەی ناوچەکەی گرتۆتەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەم سەفەر بۆ عێراق نەکەن جگە لەهەرێمی کوردستان، هەروەها داوایان لێدەکەم کە سەردانی ئێرانیش نەکەن".

 


PM:02:33:04/01/2020