مەراسیمی بەخاک سپاردنی سلێمانی‌و موهەندیس بەبێ سەرکردەکانی حەشد بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ٤ ی کانوونی دووەم لە بەغدا مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس بەڕێوەچوو بەبێ بەشداری فەرماندە دیارەکانی قاسمی سلێمانی.

 

 
وەک میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بۆ دەکەن ئەمڕۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی سلێمانی و موهەندیس بەبێ بەشداری قەیس خەزعەلی فەرماندەی گرووپی " عەسائیب ئەهل حەق" و، شەبل زیدی فەرماندەی " کەتیبەکانی ئیمام عەلی "، حامد ئەلجزائیری فەرماندەی " سرایا خورسانی " کە ئەمانە ژمارەیەکی دیاری فەرماندە ناسراوەکانی حەشدی شەعبین.

 


بەپێی زانیاریەکانی ئەو میدیایانە بەشدارینەکردنی ئەو فەرماندانەی حەشدی شەعبی دەگەرێتەوە بۆ مەترسی ئەوان لە بەئامانجگرتنیان لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە، بەتایبەتی کە ئەوان لەنێو لیستی " تیرۆر "ی ئەمەریکادان.

 


بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەم فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆردومانی کەژاوەی قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندیسیان کردو جگە لەو دوو فەرماندە ناسراو هەشت کەسی تری تیا کوژرا.

 


PM:03:06:04/01/2020