چین:دەبێت ئەمەریکا ئیتر کۆتایی بەخراپ بەکارهێنانی هێز بهێنێت

لەیەکەم هەڵوێستی فەرمی وڵاتی چین، کە بەیەکەم وڵاتی گەورەی دانیشتوان و دووەم ئابوری جیهان دادەنرێت، هەڵوێستی لەسەر هێرشەکەی سەر سلێمانی و موهەندیس راگەیاندو، وتی" دەبێت ئەمەریکا کۆتایی بە خراپ بەکارهێنانی هێز بهێنێت".

 

 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ زەریف، وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی، وتی" داوا لە واشنتۆن دەکەم کێشەکانی لەگەڵ ئێران بە گفتوگۆ چارەسەر بکات"، هەروەها سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا کە " چین دەورێکی بنیاتنەرانە دەبینێت بۆ ئاشتی و ئارامی لە کەنداودا".

 


لەو پەیوەندیە تەلەفونییە لەگەڵ زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری دەرەوەی چین وتوویەتی" رەفتاری مەترسیداری سووپای ئەمەریکا سەرەتایترین بنەما نێو دەوڵەتییەکانیش پێشێل دەکات".


 
بەرەبەیانی ٣ ی کانوونی دووەم کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی قاسمی سلێمانی فەرماندەی دیاری سەربازی و ئەمنی ئێران و مەهدی موهەندیس فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمەریکادا کوژران، هەشت کەسی تری عێراق و ئێران کوژران.

 


PM:05:14:04/01/2020