ناوی بەرپرسانی نوێی یەكگرتوو و پۆستەكانیان ڕاگەیەندرا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی كۆنگرەی هەشتەم و دەرئەنجامەكانی بە شێوەیەكی سەركەوتووانە و ڕایگەیاند" كە ئەندامانی سەركردایەتی بە گوڕ و تین و پەرۆشەوە ئەرك و بەرپرسیارێتی قۆناغەكە و بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەی هەشتەم بەئەنجام بگەیەنن".

 

بە پێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە" ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ شەممە بەسەرپەرشتی سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەگكرتوو دوای كۆتایی هاتنی كۆنگرەی هەشتەم، یەكەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر سازكرد".

 

بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی

 
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

ئەمڕۆ شەممە 2020/1/4 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەگكرتووی ئیسلامی كوردستان دوای كۆتایی هاتنی كۆنگرەی هەشتەم، یەكەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر سازكرد .
سەرەتای كۆبوونەوەكە بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی كۆنگرەی هەشتەم و دەرئەنجامەكانی بە شێوەیەكی سەركەوتووانە ، داوای كرد كە ئەندامانی سەركردایەتی بە گوڕ و تین و پەرۆشەوە ئەرك و بەرپرسیارێتی قۆناغەكە و بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەی هەشتەم بەئەنجام بگەیەنن.

 

لە كۆبوونەوەكەدا لە كەش و هەوایەكی برایانە و ئیمانی دا بەسەرپەرشتی دەستەی باڵای چاودێری هەڵبژاردن بۆ پۆستەكان لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەنجامدرا و بەرئەنجامەكانی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :


د. هادی عەلی ـ سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی
م. بەهار هادی ـ رازگری ئەنجومەنی سەركردایەتی
د. عومەر عەبدولعەزیز ـ بەرپرسی ئەنجومەنی پەروەردە و رێكخستن .
م. غازی سەعید ـ بەرپرسی ئەنجومەنی زانایان و بانگەواز .
م. ناسك تۆفیق ـ بەرپرسی ئەنجومەنی رێكخراوە پیشەیی و جەماوەریەكان .
م. خەلیل ئیبراهیم ـ بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت
كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن : ( مستەفا عەبدوڵڵا ، د. صلاح الدین بابەكر ، د. محەممەد مستەفا ، كەژال هادی ، عوسمان كاروانی )


بەرپرسی دەزگاكان :

 

دارا سێكانیانی ـ بەپرسی دەزگای پەروەردە و رێكخستنی برایان .
خەرامان محەممەد ـ بەرپرسی دەزگای پەروەردە و رێكخستنی خوشكان.
سەمیر سەلیم ـ بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندن .
جەعفەر محەمەد ئەڵماس ـ بەرپرسی دەزگای زانایان .
د. بەشیر عەبدولفەتاح ـ بەرپرسی دەزگای بانگەواز .
نیگا سەعید ـ بەرپرسی دەزگای پیشەییەكان .
د. ئەمجەد محەمەد ـ بەرپرسی دامەزراوەی كارگێریی و دارایی.
د. فاتح سەنگاویی ـ بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و راپرسی .


هەر ئەمرۆ لە كۆبوونەوەیەكی تردا دەستەی باڵای چاودێری بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و بەرێز (د. محەممەد ئەحمەد ) وەك سەرۆكی دەستەكە هەڵبژێردرا .



PM:07:54:04/01/2020