خورادنی گۆشتی لە قوتونراو کاریگەری خراپی لەسەر بینایی چاوەکان دەبێت



یەکێک لەو تویژینەوانە کە لە زانکۆی ئەمریکا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو بەرهەمە سپیاییانەی رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێدایە، لەگەڵ گۆشتی لە قوتونراو کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بینایی چاوەکان لە داهاتودا. 

 


لەو توێژینەوەیەدا ئەوەشی خستوەتەڕو کە ئەو خۆراکانەی لە ئارد و شەکری سپی دروست دەکرێت دەبنە هۆی لاوازی بینایی و، بە خۆراکی ناتەندروست دادەنرێن.

 


 ئەنجامی توێژینەوەیەکی دیکە، کە لە رۆژنامەی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتوە ئەو خۆراکانەی چەوری زۆریان تێدایە جگە لەوەی بینایی لاواز دەکەن مەترسی تووشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.

 


 بە پێی ئەو توێژینەوانەی لە دەیەی رابردوودا ئەنجامدراون، دەرکەوتووە پەیوەندی راستەخۆ هەیە لە نێوان خۆراکی نا تەندروست ولاوازی بینایی چاو لە داهاتودا.

 


AM:10:51:05/01/2020