لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، هەڕەشە لە ژمارەیەک پەرلەمانتار دەکرێت.
کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند" لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەقێکی پێگەیووە لە حیزبوڵا کە هەڕەشیان لێدەکات ئەگەر دەنگ نەدەن بەدەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق".
لە درێژەی قسەکانیدا پەرلەمانتارە کوردەکە رایگەیاند" ئەو پۆستەکەی ناردووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی و حەسەن کەعبی و مەلا بەشیر، هەردوو جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان".
ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو نامەیە بۆ چەند پەرلەمانتاری تریش رۆشتووەو، مەبەستیش لەو نامەیە ترساندنی پەرلەمانتارانە تا بڕیار لەقازانجی ئەوان بدەن.
ئەو پۆستەی بۆ کاوە محەمەد هاتووە، تیایدا هاتووە" سەروەری عێراق و گەل لە ئەستۆی ئێوەیە، سەربەرزی بە شەرەفەوە، یان ملکەچی و سەرشۆڕی، لەنێوان هەق و ناهەقدا لێپرسینەوەی گەل ئاسانە".
بڕیارە ئەمڕۆ ٥ی کانوونی دووەم پەرلەمانی عێراق لەسەر دەرکردنی، یان مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کۆببنەوەو بڕیار بدەن، ئەوا لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانە دەستلەکارکێشاوەکەی عێراق، عادل عەبدولمەهدی ئاماژە بۆ ئەوەکرد کە ئەوان پێشنیاری خۆیان خستۆتە بەردەم پەرلەمان بۆ دەکردنی بڕیارێک بۆ کە هێزەکانی ئەمەریکا عێراق جێبهێڵێت.