وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا هێزێکی داگیرکەرە لە عێراق

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگەیاند" وڵاته‌كه‌ى سازش له‌سه‌ر كوشتنى قاسم سلێمانى ناكات، ئەمریکا هێزێکی داگیرکەرە لە عێراق".

 

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد ئەوان لە كوشتنی قاسم سلێمانی لەلایەن واشنتۆنەوە بێدەنگ نابن و بە شێوەی جیاواز وەڵام دەدەنەوە.

 

ڕاشیگەیاند" دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان لەسەر خواستی گەلی عێراقە و دەتوانن ئەو كارە بكەن، بۆیە كاتی هاتووە كە كۆتایی بەداگیركاری ئەمریكا لە عیراق بهێندرێت".

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوایشیكرد كە ئەمریكا شێوازی قسەكردنی لەگەڵ ئێران بگۆڕێت و وتی" بە دڵنیاییەوە بە هەڕەشەكردن وەڵامی هەڕەشەكانی دەدەینەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمشەو تاران كۆمەڵێك هەنگاوی دیكە دەهاوێژێت بۆ كەمكردنەوەی پابەندیی زۆرتر بە رێككەوتنی ناوەكییەوە".

 

جەختیشی لەسەر سیاسەتەكانی سولەیمانی كردەوە لە ناوچەكەدا كە لەلایەن شوێنگرەوەكەیەوە لەمەودوا پەیڕەو دەكرێت.

 

ئەوە لە كاتێكدایە بەرە بەیانی رۆژی 3ی ئەم مانگە ئەمریكا گەورەترین بەرپرسی سەربازی ئێرانی كە قاسم سولەیمانی بوو لە بۆردومانێكدا لە عێراق كوشت و ئێرانیش لەو كاتەوە بە بەردەوام هەرشەشەی تۆڵە سەندنەوە دەكات وسەرۆكی ئەمریكاش لە دواین تویتی خۆیدا هەڕەشەی لە ناوبردنی 52 بنكەی سەربازی ئێرانی كرد ئەگەر هێرش بكاتە سەر هاوڵاتیان و سەربازانی ئەمریكا.

 


PM:02:38:05/01/2020