لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩دا ژمارەی سپاردن دراوە بە ٢٨٣٢ کتێب

بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان ئاشکرای کرد لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە سنووری هەولێر و سلێمانی و دهۆك، بەشی ژمارەى سپاردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكانى سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، ژمارەی سپاردنی بە دوو هه‌زار و 831 كتێب داوە.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان/بەشی ژمارەى سپاردن، ئەمڕۆ یەكشەممە ٥ ی كانونی دووەم، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "لەساڵی رابوردوودا،  ژمارەى سپاردنی بەخشینمان بە ٢٨٣٢ کتێبی جۆراوجۆر لە بوارەکان و زمان-دا داوە".

 



پێدانی ژمارەی سپاردن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی راگەیاندراوەکە بەمشێوەیە بووە:

 


(1248)  کتێب لە سنووری شاری هەولێر.
(1170)  کتێب لە سلێمانی و دەوروبەری.
(414)  کتێب لە شاری دهۆک.

 


هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "نووسەرانی شارەکانی هەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیان، ژمارەی سپاردنی کتێبەکانیان لەو ٣ شارەی سەرەوە وەرگرتووە بۆیە بەو شێوەیە هەژمار كراون".

 


"ئێستاش دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان کراوەیە بە رووی هەموو نووسەراندا بۆ پێدانی ژمارەى سپاردن بە کتێبە نوێیەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠، هیوادارین ئەمساڵ کتێبی زیاتر و باشتر لە کوردستاندا چاپ بکرێت". ( راگەیاندراوەکە ئاماژەی بۆ دەکات).



 


PM:09:39:05/01/2020