قوتابییەکی زانكۆی چهرموو، لە قەزای چەمچەماڵ لە بەرهە هەژاری کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، رایگەیاند " ئەمڕۆ یەکشەممە قوتابییەکی زانکۆی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ بە ناوی (غ.ڕ) لە ماڵەکەی خۆی، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد " ناوبراو تەمەنی ۲۲ ساڵە و لەپاش خۆی نامەیەکی بەجێهێشتووە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەهۆی هەژارییەوە خۆی خنکاندووە".