ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی 5ی جێنیوه‌ری 2020 پاڵپشتی ئه‌و بڕیاره‌ی كرد كه ده‌ڵێت:"حكومه‌ت پابه‌نده به ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوكارییه لۆجستییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی داعش، به‌هۆی كۆتایی هێنانی به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق پێویسته كۆتایی بهێنێت به هه‌موو هێزێكی بیانی له‌سه‌ر خاكی عیراق و رێگری بكات له‌به‌كارهێنانی زه‌وی و ئاسمانی و ئاوه‌كه‌ی بە هه‌ر هۆیه‌ك بێت".
به‌ڵام نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌م بڕیاره حكومه‌ت پابه‌ند ناكات، چونكه بڕیاری په‌رله‌مان جیاوازه له یاسا. له‌هه‌مانكاتدا هێزه‌كانی ناتۆ دوێنێ 4 جینیوه‌ری كاره‌كانی خۆی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای عیراق راگرت، بەھۆی ئاڵۆزی دۆخی عیراقەوە.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی كاربه‌رێكه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای كرد كه هێزه بیانییه‌كان له وڵاته‌كه‌ی بچنه ده‌ره‌وه "به‌خێرایی" به‌وپێیه‌ی ئه‌وه باشترین بژارده‌یانه بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا .
عه‌بدولمه‌هدی له وته‌كه‌یدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژی چه‌كدارانی داعش و راهێنانی هێزه عیراقییه‌كانی راگرت.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونی 170 ئه‌ندام بوو، به ئاماده‌نه‌بوونی کوتله‌ی كوردستانی و سوننه‌كان.
هه‌ر له‌م رووه‌وه ماركۆ رۆبیو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر ویلایه‌تی فلۆریدا له سێ تویتی جودادا باسی له‌وه‌كرد كه شتێكی گرنگه كوتله‌ی كوردستانی و سوونه به‌شدارییان نه‌كردووه له كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت كه‌واته ئه‌مه ته‌نیا ئه‌وه پیشانی ئه‌مركیا نادات كه له‌ئامادەگی ئه‌مریكادا دابه‌شكاری مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه لەعیراق، به‌ڵكو نیشانه‌ی ته‌واونه‌كردنی رێژه‌ی یاساییه".
له تویتێكی تردا باسی له‌وه‌كردووه و ده‌لێت: "ئه‌وه‌ی ئێمه لێره بیستمانه‌وه و باس ده‌كرێت كه سووننه و کوردەكان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه كه رێژه‌ی یاسایی ده‌نگ گرنگه بۆ شیعه‌كان. به‌ڵام لای ئێمه ئاشكرا نییه كه ئایا ئه‌مه به‌رێكه‌وتنی هه‌ردوولا بووه یان رێكه‌وته".
ئه‌و تویته‌ی بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه، نوسیویه‌تی:"ره‌نگه ئێستا كاتی ته‌واوی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت، ئه‌وه‌ی كه ئێستا له باكوری عیراقه".
سیناتۆر مایك براون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ویلایه‌تی ئیندیانه له لێدوانێكیدا بۆ سان فرانسیسكۆ كرۆنیكل ده‌ڵێت: "به‌شدارینه‌كردنی كورد و سووننه هه‌ڵوێستیان له عیراق به‌هێز ده‌كات و ئه‌وان عێراق له‌ژێر ده‌ستی ئیران ده‌ره‌هێنن".
ئه‌م رووداوه كه بۆ شیعە عیراقییه‌كان خراپه وای له سه‌ركرده و دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كان كردووه كه هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر شیعه‌ی عیراق بگۆڕن، دیڤد پترایۆس كه یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده سه‌ربازییانه‌ی ساڵانێكی زۆر له‌عێراق سه‌ركردایه‌تی سوپای ئه‌مریكای كردووه و پێشتریش به‌رپرسی سی ئای ئه‌ی بووه بۆ ئێن پی ئار ده‌ڵێت:"زیاده‌ڕۆیی تیا نییه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته بۆ ئه‌مریكا، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئێران چی له‌ده‌ست دێت، تاكه شت هه‌رئه‌وه‌یه هه‌ندێك چالاكی بچووك به بریكاره‌كانی بكات".
ده‌شڵێت:"هه‌ڵوێستی ئیران به‌هێز نییه به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی و دۆخێكی خراپی ئابوری هه‌یه، ئه‌وه‌شی پێشتر له‌ناوچه‌كه كردوویه‌تی به هه‌وڵی قاسم سوله‌یمانی بووه، بۆیه له غیابی ئه‌ودا ئه‌زانێت بووونی لاوازتر ئه‌بێت".
نایشارێته‌وه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌وه زیاتر ناكه‌ن و هه‌ر زیاد بوونێكیش به‌خۆیه‌وه ببینێت ئه‌وه زیانی ئێرانه.
رۆژنامه‌ی ستار تربیون-یش له‌راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ده‌دات هه‌موو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئیران له ناو ئه‌نجومه‌نی عیراقه‌وه كردی كه داوای كۆتایی هێنان به‌كاره‌كانی ئه‌مریكای کرد له‌عیراق. سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه: ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای ئێران نه‌چۆته عیراق تا له‌سه‌ر داوای ئێران بچێته ده‌ره‌وه.
مایكل دۆران كه پێشتر كارمه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و كاری بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری كردووه له وتارێكدا له واشتنتۆن پۆست نوسیویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وێت نه‌خشه‌ی عیراق بگۆڕێت و نایه‌وێت وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه. كوشتنی سوله‌یمانی كۆتاییهێنانه به شوێنپێی سیاسه‌تی پێشووی ئۆباما و گێڕانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
كۆی رووداوه‌كانیش له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دێت، سوله‌یمانی به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودس-ی پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌وی 2ی جێنیوه‌ری به‌كاتی ئه‌مریكا و 3ی جێنیوه‌ری به‌كاتی به‌غدا له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وه، له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، به‌بڕیاری سه‌رۆك تره‌مپ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه كوژرا.