ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان دنیا ڕووی لە بەرزبونەوە کردووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٧٠ دۆلار‌و ٤٥ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٤ دۆلار‌و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه عیراق وه‌ك یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، پشێوییه‌كی مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه بینیوه.