لەداخستنی رێگایەكی سەرەكی هۆشداری دەدرێت


لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ڕایگەیاند" ڕێگای (دەربەندی گۆمەسپان – سەفین – هیران)، بەھۆی بەفر بارینەوە مەترسیدار بووە، داوا لە شۆفێران دەکەین لەو رێگایەدا ھاتوچۆ نەكەن".
 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان دەكاتەوە كە" کەوا رێگای دەربەندی گۆمەسپان سەفین هیران بەهۆی دابارینی بەفری زۆرەوە گیراوە لەکاتی ئێستادا وەبەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماش بۆژێر سفر بەفرەکە لەسەر رێگاکە رەق بووە وەمەترسیدار بووە".

 

دەشڵێت" داوا لەهەموو لایەک دەکەین کە ئەم رێگایە بەکارنەهێنن وەرێگای هیران شەقلاوە وەکو بودیل بەکاربێنن".

 

 



AM:09:26:06/01/2020