نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوەو نرخی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی دابەزی. 


خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزار دینارو ٨٠٠، دوێنێ یەکشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥هەزارو ٢٠٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨٠٠٠هەزار  دینار. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٣٠٠ دینار، دوێنێ یەکشەممە نرخی ١٠٠ هەزار لیرەی تورکی٢٠ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٩٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٩ هەزار دینار بوو.   
 


PM:12:06:06/01/2020