بەهۆی بەفربارینەوە هاتوچۆ لە رێگایەکی سەرەکی هەولێردا ئاستەم بووە

  
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا، شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە رێگای ( دەربەندی گۆمەسپان – سەفین- هیران)، بەهۆی بەفربارینەوە بۆ شۆفیران مەترسیدار بووە.


ئەمڕۆ دووشەم شەشی كانوونی دووەم، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێویستە  سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان کە لە رێی دەربەندی گۆمەسپان- سەفین- هیرانەوە هاتوچۆ دەکەن هۆشیاربن، ئەمەش بەهۆی دابارینی بەفری زۆرەوە گیراوە.


هەروەها هاتووە " بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفر، بەفرەكە لەسەر رێیەكە رەق بووە و مەترسیدار بووە، بۆیە داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە ئەم رێیە بەكار نەهێنن و رێی هیران- شەقڵاوە لە جیاتی ئەو رێیە بەكار بێنن".


ڕێی سەفین بۆ هیران لە وەرزی زستان ساڵانە بەفرێكی زۆری لێ‌ دەبارێت و ئەمساڵیش ئەو ڕێیە بووەتە ڕێی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی كەلوپەل، ئەمەیش وادەكات ئاستەنگی زیاتر لە ڕێیەكە دروست ببێت.
 


PM:01:55:06/01/2020