لە شاری برگنی وڵاتی نەرویج و بەهۆی گڕگرتنی خانووەكەیان دایکێک و سێ کچی کوردی یەک خێزان سووتان و گیانیان لەدەستدا.
عەبدلجەبار عەبدوڵا چالاكوانی مەدەنی لەرۆژئاوای كوردستان، بە مەیدیاکانی رۆژئاوای راگەیاندووە:" دوای ئەوەی لە شاری برگنی وڵاتی نەرویج خانووی خێزانێك كە كوردن و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان ئاگری گرتووە، سێ منداڵ و دایكێك تیایدا سوتاون و گیانیان لەدەستداوە".
ئەو چالاکوانە لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتووشیەتی" لەكاتی ئاگر كەوتنەوەكەدا دوای ئەوەی دایكیان هاتووەتە دەرەوە، كاتێك زانیویەتی سیان لەكچەكانی لەناو ماڵەوەدان چووەتەوە ژوورەوە، هەربۆیە خۆی و سێ كچەكەی گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها دەڵێت:" لەو رووداوەدا باوك و كچی ئەو خێزانە لەسوتان رزگاریان بووە".
ئەوو خێزانە ئاوەرەیە خەڵكی بلبلەی شاری عفرنن لەرۆژئاوای كوردستان.