لە کاتێکدا زۆربەی لایەنە شیعە عێراقیەکان لەگەڵ ئەوەدان لە رێگەی سەربازیەوە کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا چارەسەر بکەن، موقتهدا سەدر لەگەڵ شەڕی سەربازیدا نییە لە دژی ئەمریکا .
ساڵح محەمەد عێراقی، سەرکردەی ڕەوتی سەدر و نزیک موقتەدا سەدر، لە تویتێكدا ئاماژهی بهوه كرد بە پێویستیان زانیوە چەند ڕوونکردنەوەیەک لەسەر تویتێكی ڕابەری ڕەوتی سەدڕ بدات و، دەڵێت " سەدر لەگەڵ شەڕی سەربازی لە دژی ئەمریکادا نییە و، داواشی کردووە هاووڵاتیانی مەدەنی نەخرێنە مەترسییەوە.
کەسە نزیکەکەی موقتەدا دەربارەی بژاردەی شەڕ وتی" تا پڕۆسەی سیاسی و پەرلەمانی بەردەوام بێت هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازی ئەنجام نادرێت و تا ئەو کاتەش پێویستی بەسەبر و دانبەخۆدا گرتن هەیە".
ناوبراو جهختیشی كردهوه، چەکدارەکانی ئەوان ( سرایا سەلام ) ئاوێتەی گروپەکانی تری عێراق نابێت و سەربەخۆی خۆیان دەپارێزن.
هەروەها وتیشی" هەر کردەوه و چالاکیەکی سەربازی ئەنجام بدرێت ئەوا نوێنەری ئەوان نین"، بهوتهی سهركردهکەی رهوتی سهدر، رابهری رهوتهكهیان لهو بڕوایهدایه دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری خاکی عێراق " تیرۆرە و ئەوەشی پشتیوانی لێ بکات خائینە".
چوار رۆژە بارگرژی لە نێوان لایەنە شیعەکانی عێراق و ئەمریکا درووست بووە ، ئەمەش پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و مەهدی موهەندیس فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی دێت کە لە نزیک فرۆکەخانەی بەغداد کرانە ئامانجی فرۆکەکانی ئەمریکا.