هەنگاو: لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٥٢ هاوڵاتی هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئێران لە سێدارە دراون

لە ڕاگەیەندراوێکدا رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ ئاشکرایکرد" لە ساڵی ٢٠١٩ لانیکەم ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەنگاو دەشڵێت" لە ماوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٥٢ هاووڵاتی کورد لە پارێزگاکانی (ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە و خوراسان)لەسێدارە دراون کە ناسنامەی ٤٦ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و ناسنامەی ٦ کەسیان ڕوون نەبووەتەوە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەنگاو بەم شێوەیە وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو: 

 

لە سێدارە دانی دوو مێرمنداڵ و ٤ ژن

لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا حوکمی سێدارەی دوو لاوی کورد کە لەتەمەنی مێرمنداڵی (ژێر ١٨ ساڵ) تووشی تاوان ببوون لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان و حوکمی سێدارەی ٤ ژن لە بەندیخانەکانی سنە ، ئورمیە (٢ حاڵەت) و مەهاباد جێبەجێ کراوە.

جیاکردنەوەی تۆمەتەکان

 

لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا هاووڵاتیانی کورد تەنیا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) و تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان  لەسێدارە دراون.

کوشتنی ئەنقەست: ٤٧ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

ماددە سڕکەرەکان: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 
پارێزگای ئورمیە: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٣٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٢١٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ١٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگای لوڕستان: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

استان آذربایجان غربی: ١٩ مورد معادل ٧.٥٪ کل اعدام ها

پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و باکوور: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان


 



PM:07:38:06/01/2020