عادل عبدولمەهدی: هەموو هەوڵێک دەدەین عێراق نەبێتە گۆڕەپانی جەنگ

ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی دەستلەکارکێشاوەی عیراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كۆبوه‌وه‌ و وتی" هەموو هەوڵێک دەدەن عێراق نەبێتە گۆڕەپانی جەنگ".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عبدولمەهدی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پێشوازی لە ماسیۆ توڵەر باڵیۆزی ئەمریكا كرد لە بەغدا و لە دیدارێكدا باسیان لە دوایین گۆڕانكارییەكان و هەڵوێستی حكومەت كرد سەبارەت بە پرسی مانەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق کرد".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە" پێویسته‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كاری هاوبه‌ش بكرێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراقدا".

 

هاوکات ئاماژەی بە ترسناکی دۆخی ئێستای وڵات کردوە و رایگەیاندوە" هەموو هەوڵێک دەدەن عێراق نەبێتە گۆڕەپانی جەنگ".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عیراق پڕۆژه‌ بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه‌ حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق بكاته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ دانیشتنه‌كه‌شدا فراكسیۆنه‌كانی كورد و سوننه‌ به‌شدارییان نه‌كرد.

 




PM:09:44:06/01/2020