عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندیی به‌ مەسعود بارزانی كرد

سه‌رۆك وه‌زیزانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامدا و پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ تاوتوێ كرد.

 

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عادل عبدولمەهدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" ئەمڕۆ عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەڕی عێراق لەبارەی دۆخی ئەم دوایەی عێراق پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: له‌ پێوه‌ندییه‌كه‌ى هه‌ردوولا هەڵوێستی عێراق و بەردەوامی كاری هاوبەشی نیشتمانییانە و هاوئاهەنگی پتەویان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرژەوەندییەكانی و سەروەریی نیشتمانی تاوتوێ كردووە.

 

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و چەند بەرپرسێکی دیکەی حەشدی شەعبی لە بەغدا و بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان دێت. 

 

 



PM:10:55:06/01/2020