بەریتانیا ژمارەی كارمەندەكانی لە عێراق و ئێران كەمدەكاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی بارودۆخی عێراق و ئێران بەریتانیا بڕیاریدا ژمارەی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکانی تاران و بەغداد بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە".

 

هاوکات هەر ئەمشەو كۆمپانیای نەوتی شیڤرۆنی ئەمریكی رایگەیاند" ژمارەیەك فەرمانبەر و كارمەندی گرێبەستی كۆمپانیاكەیان لە هەرێمی كوردستان كشاندەوە، کە كشانەوەی كارمەندەكانی رێوشوێنێكی خۆپارێزییە".

 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات كە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ پەرلەمانی عیراق بە دەنگی پەرلەمانتارانی شیعە داوایكرد هێزە بیانییەكان لە عێراق بكشێنەوە.

 

هەروەها ئەمریكا دەستیكرد بە كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق، ئەویش دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری كشانەوەی هێزە بیانییەكانی پەسەند كرد.

 

 

 


AM:12:02:07/01/2020