ئێسپەر: ھیچ پلانێکمان نییە بۆ کشانەوە لە عێراق

تاکو ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق پشتڕاست نەکردۆتەوە. وەزیری بەرگری ئەو ولآتە دەلێت هیچ پلانێکمان نییە بۆ پاشەکشە لە عێراق.

 

تا ئێستا هەر وەک میدیاکانی ئەمریکاش باسی دەکەن هەواڵی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە لایەن وەزارەتی بەرگریەوە کە ناسراوە بە پنتاگۆن بڵاونەکراوەتەوەو پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 

هاوکات لەو میدیایانەدا هاتووە کە ئەگەر وەڵامێکی پاشەکشە هەبێت ئەفسەرێکی ناوچەی بڕیار لەسەر ئەوە نادات، ئەگەر پرسێکی وا قورس و گران وەزارەتی بەرگری یان بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بڕیار دەدەن. 

 

هەروەها مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند" کە هیچ پلانێک نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند" جموجۆڵەکانمان بەتایبەتی جموڵە ئاسمانییەکانمان لە ئاسمانی بەغداو ناوچەی سەوز چڕدەکەینەوە، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا بکشێینەوە".



AM:12:23:07/01/2020