نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە پێچەوانەی دوێنێوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٠ دۆلار و ٢٥ سەنتەوە، ئەمڕۆ دابەزیووە بۆ ٦٨ دۆلارو ٧ سەنت، لە کردنەوەی بازاڕیشەوە لە بەیانی مڕۆدا هەر بەردەوامە لە دابەزین.

 

نرخی یەک بەمیل نەوتی خاو لە ٦٤ دۆلارو ٣٠ سەنتەوە، ئەمڕۆ دابەزیووە بۆ ٦٢ دۆلارو  ٦٧ سەنت، لە کردنەوەی بازاڕیشەوە لە بەیانی ئەمڕۆشەوە هەر بەردەوامە لە دابەزین.

 

ئەم بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارگرژی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە هەیە لە سەر زەوی عێراق.



AM:09:38:07/01/2020