وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به خۆپاراستن له نەخۆشی وه‌رزى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێنماییه‌كان له خوێندنگاكاندا بڵاوبكاته‌وه.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كه (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌٧ی كانوونی دووه‌می٢٠٢٠) ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان كراوه، چه‌ند رێنماییه‌كى بۆ خۆپاراستن له په‌تاى ئه‌نفلۆنزا دیاریكردووه .
بەپێی نوسراوەکە کە تێیدا هاتووە" نیشانەكانی ئەنفلوەنزا كە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، هاتنی ئاو لە لووت، كۆكە و سەرئێشە و ئازاری ماسوولكە و جوومگەكان، ئەگەر قوتابیی ئەو حاڵەتانەی هەبوو، دەبێت پشوو وەربگرێت و چارەسەری پزیشكی وەربگرێت و دواتر بێتەوە قوتابخانە".
ئەنفلۆنزای H1N1 « کە پێشووتر بەئەنفلۆنزای بەراز ناسراوبوو» لەسەردەمی ئێستاماندا هێندە دێوەزمەیەکی قورس و ترسناک نییە، جۆرێکی جیاوازی ئەنفلۆنزایە و نیشانەکانی ڕەنگە لەهەڵامەتێکی باو(پەتای وەرزی) زیاتر نەبن و مەترسییەکانیشی زیاتر نەبن، لەهەندێ کەسی تایبەتدا نەبێت، وەک (بەتەمەنەکان و منداڵە ساواکان، ژنانی دووگیان، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان و بۆری هەوایان هەیە، ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، ئەوانەی سیستمی بەرگری(مەناعە)ی لەشیان لاوازە، جا چ بەهۆی نەخۆشییەوە بێت یا بەهۆی دەرمانی لاوازکردنی بەرگری، ئەو کەسانەی ئەندامی جەستەیان بۆ چێنراوە".