نرخی دۆلار بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ ی کانوونی دووەم بە شێوەیەکی خەیاڵی بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە " سپی " راگەیاند" "بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازڕدا برخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو، بەلآم پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرزبووەوە بۆ ١٢٣ هەزارو ٥٠٠ دینار".

نرخی یۆرۆش بەرزبوەوە بۆ ١٣٧ هەزارو ٤٠٠ دینار، بەیانی بە ١٣٦ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.

نرخی پاوەنی بەریتانی بەرزبوەوە بۆ ١٦٠ هەزار دینارە، بەیانی بە ١٥٨ هەزار و ٦٥٠ دینار.

 

نرخی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزار دینار.

 



PM:02:27:07/01/2020