بەسەردانێكی لەناكاو و پێشتر ڕانەگەیەنرا سەرۆكی ڕوسیا گەیشتە سوریا و گەشتێكی بەناو شەقامەكانی دیمەشق ئەنجامدا.
دمیترى پیسكۆڤ، وته‌بێژى كۆشكى كریملن ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ ڤلادمیر پوتنى سه‌رۆكى ڕوسیا به‌سه‌ردانێكى پێشتر ئاگادار نەکراو له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مۆسكۆوه گه‌یشته دیمهشقى پایته‌ختى سوریا و له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریاوه پێشوازى لێكرا".
وتەبێژەكەی كرملن ئاماژەی بەوەشكردووە" كە پۆتین گەشتێكی كردووە بە شەقامەكانی پایتەخت و چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە بەسەر دەكاتەوە".
پوتن بۆ ئه‌سه‌د ده‌ڵێت" به‌شێكی زۆرمان له دووباره بنیاتنانه‌وه ده‌وڵه‌تی سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بڕیووە".
هاوکات لای خۆشیەوە ئەسەد سوپاس گوزاری خۆی بۆ ڕوسیا دەربڕیوە لەسەر هاوكاریكردنی لە دژایەتی تیرۆر و گێڕانەوەی ئاشتی بۆ وڵاتەكەی.