وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت لەسەر بێدەنگبوونی لەبەرامبەر ئەو مووشەکانەی لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانەوە ئاراستەی بەغدا دەکرێن و خەڵکی سڤیل دەکەنە قوربانی و دەڵێت" زۆر تووڕەیە".

 

له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌كێكی كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ی جادریه‌ی به‌غدا له‌ نزیك ناوچه‌ی سه‌وز.

 

پۆمپیۆ دەڵێت" زۆر توڕەیە کە حکومەتی عێراق بێدەنگە لەبەرامبەر ئەو موشەکانەی لەلایەن کەتائیب حیزبوڵڵاوە ئاراستەی بەغدا دەکرێن و دەپرسێت، کەی حکومەت دەستدەکات بە پارێزگاریکردن لە عێراقییەکان لەدەست ئەو تاوانکارانە؟".

 

ڕاشیگەیاند" کاتێک عێراقییەکان خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیانن، "میلیشیاکانی" حزبوڵا موشەک بارانی ناوچەکانیان دەکەن".

 

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو شه‌ش موشه‌كی كاتیۆشایان ئاراسته‌ی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق كرد و پێنج له‌و مووشه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌ی جادریه‌ كه‌وتنه‌وه‌ و یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كانیش به‌سه‌ر خێزانێكدا كه‌وت و سه‌رجه‌میانی كوشت.

 


PM:05:54:07/01/2020