گەنجێکی کورد دوای ١٠ رۆژ برینداربوونی گیانی لەدەست دا

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەکردووە" کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە کۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران فیشەک بەر سەری کەوتبوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەنگاو ئاشکرایکردووە" دوێنێ دووشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠  خدر بینەوا کوڕی محەمەد و خەڵکی سەردەشت کە ١٠ ڕۆژ پێش لەکاتی کۆڵبەری بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا".

 

هەنگاو دەشڵێت" خدر بینەوا خەڵکی گوندی دەرماناوێ، ڕۆژی هەینی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە سنووری کانی سێوی سەردەشت لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی محەممەد ڕەشیدزادە خەڵکی گوندی قەڵەڕەشی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە درانە بەر دەسڕێژ و محەمەد دەستبەجێ گیانی لەدەست دا".

 

ڕاشیگەیاند" لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە لانیکەم ٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە".



ئه‌م بابه‌ته ‌1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:47:07/01/2020