سبەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی چوار شەممە سێ سەرۆکایەتیەکە لەگەڵ کەسی یەکەمی سەرکردەی حیزبەکان لە هەولێر بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی کۆببنەوەو لەسەر دۆخی سیاسی ئێستای عێراق گفتوگۆ بکەن.

 

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی سپی، کۆبوونەوەکە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، هاوکات قسە لەسەر بارگرژی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەتایبەتی کە پێدەچێت بەشێکی بەرچاوی ئەو جەنگە چاوەڕوانکراوە لە سەر خاکی عێراق روودەدەن.

 

دەربارەی ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە یەکخستنی هەڵوێستی کوردو هێزە سیاسیەکانیەتی لەسەر ئەم دۆخە نوێیەی لە عێراق و ناوچەکە هاتۆتە ئاراوە.

 

رۆژی ٥ ی کانوونی دووەم لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە بەبڕیاری دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکای دەرکرد فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

 

 

 



PM:09:15:07/01/2020