وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ئارەزووی شەڕ ناکەین، بەڵام ئامادەین بۆ جەنگ

وەزیری بەرگری ئەمەریکا، مارک ئیسپەر رایگەیاند" ئارەزووی شەڕی لەگەڵ ئێران نین، بەڵام ئامادەین بۆ جەنگ".

 

 
لە نوێترین لێدوانیدا، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا وتی " زانیاریە هەواڵگریەکان لەسەر کوشتنی قاسم سلێمانی مەحکەم بوون".




وەزیری بەرگری ئەوەی خستەروو کە سەرۆک ترامپ راشکاوبوو لەگەڵ ئێران کە وتی" نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە کاری واشنتۆن پاراستنی گیانی ئەمەریکیەکان و ئارامییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


ئیسپەر، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمەریکا هەوڵدەدات دۆخەکە هێمن بکاتەوە.لەبارەی مانەوەش لە عێراق، جەختی لەسەر مانەوەکردوو، وتی" ناکشێینەوە".

 
ئەمڕۆ کوژرانی قاسمی سلێمانی و موهەندیس پێینایە چوارەم رۆژەوەو تا ئێستا بارگرژیەکان لەنێوان ئەمەریکا و ئێران لە لوتکەدایە.

 


PM:10:00:07/01/2020