" بەهۆی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێرانەوە فڕۆکەیەک بە زیاتر لە ١٧٠ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە "

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق لە ئاسمانی ئێران فڕۆکەیەکی مەدەنی بە ١٧٠ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە، میدیاکان ئاماژە بۆ پێکرانی فڕۆکەکە دەکەن لەلایەن مووشەکەکانی ئێرانەوە.

 

میدیا ئێرانیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە فڕۆکەکە لە ئاسمانی تاران بەهۆی کێشەی تەکنیکەوە کەوتۆتە خوارەوە، بەلآم بە پێچەوانەوە میدیا رۆژئاوایەکان و لە ناویاندا " دەیلی میل " ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فڕۆکە لە ئاسماندا بە مووشەکی ئێرانی پێکراوەو بە ئاسمانەوە گڕی گرتووەو دواتر کەوتۆتە خوارەوە".

 

فڕۆکەکە مەدەنیەو دەگەڕیتەوە بۆ هێلی ئاسمانی ولآتی ئۆکرانیا و ١٧٠ سەرنشینی تێدا بووەو هەر هەموویان مردوون.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی دووەم ئێران دەستی بە مووشەک بارانی بنکەکانی ئەمەریکا لە عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنکەکانی ئەمەریکا لە هەولێر کردو، تا ئێستا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت، هیچ زیانێکی گیانی لە نێو سووپای ئەمەریکادا بەداوە نەبووە.

 



AM:08:38:08/01/2020