" سپی " زانیاری لەسەر کەوتنەوەی مووشەکانی ئێران لە هەولێر ئاشکرا دەکات

بەپێی زانیاریەکانی " سپی میدیا " ئەو مووشەکانەی ئاراستەی بنکەکانی ئەمەریکا لە هەولێر کراو نەیانتوانیووە ئامانجەکانیان بپێکن.

 

بەپێی زانیاریەکانی دەست سپی کەوتووە ئەو دوو مووشکەی ئاراستەی بنکەکانی ئەمەریکا کراوە لە هەولێر و، هەردوو مووشەکەکە لە رۆژئاوای فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتۆتە خوارەوە کە دەکەوێتە رۆژئاوای هەولێریش، یەکێکیان لەنزیک فڕۆکەخانەو ئەوی دیان لەنزیک بەردەرەش کەوتۆتەوە.

 

تا ئێستا زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هیچ زیانێکی گیانی لەنیو خەڵکی مەدەنی هەولێر و هێزەکانی ئەمەریکادا نەبووە، بەلآم لە کاتی گەیشتنی مووشەکەکان و تەقینەوەیان دەنگێکی زۆری دروستکردووە.

 

ئەو ناوچانەی رووبەرووی هێرشەکە بوونەتەوە هێزە ئەمنییەکان رێگانادەن رۆژنامەنووسان رووماڵی ناوچەکە بکەن و نزیک ببنەوە.

 



AM:08:52:08/01/2020