ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی و لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ سێ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧هەزارو ٩٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١٠٠٠هەزار دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٧٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩٠٠٠هەزار دینار.