شوناسی قوربانییەکانی نێو فڕۆکە مەدەنییەکەی خرایە خوارەوە ئاشکرا دەکرێ

 

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند" لەو فڕۆکە مەدەنییە ئۆکرانییەی کەوتە خوارەوە ١٧٩ کەسی تێدا کوژراوە".

 

بیر حسێن کولیوند، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێرانی بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە" کە لەنێو ئەو ١٧٩ قوربانییەدا ١٤٧یان ئێرانین، ٣٢ قوربانی تریان بیانین".

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ی کانوونی دووەم فڕۆکەیەکی مەدەنی ئۆکرانی لەکاتی بۆردوومانی مووشەکەکانی ئێراندا خرایە خوارەوە، هەرچی ئێرانە ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکیەوە کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام میدیاکانی ڕۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکەن لە ئاسمانی ئێران مووشەکی ئەو وڵاتەی بەرکەوتووە. 

 

 



AM:10:36:08/01/2020