ئەمڕۆ چوارشەممە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەسی یەکەمی سەرکردەی حیزبەکان لە هەولێر بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی کۆبۆووە، لەبارەی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق، لە دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە..
له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه دهورييهكانى خۆي‌دا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/1/2020 هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگهرانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى له كاتێكدا كه مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه.
ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م بهرهبهيانييه، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێكارى سه‌ربازى به هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنهوهى دۆخه‌كه و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانهى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان به‌دوور بگرن.
هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه و كرده‌وه تيرۆريستييهكانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.