میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە" ئیدارەی فڕۆکەوانى ئەمریکى، گەشتی فڕۆکەى کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانى بە ئاسمانى عێراق و ئێران‌دا قەدەغەکرد، لە پاش هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر دوو بنکەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە" پێویستە کۆمپانیاى گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکانى ئەمریکا، ئاسمانى عێراق و ئێران و کەنداوى عومان و ئاوەکانى نێوان سعودیە و ئێران بەکارنەهێنن".
هاوکات، کۆمپانیاى کانتاسى ئوستورالى و هێڵى ئاسمانى سەنگاپورە، گۆڕینى ئاڕاستەى گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕایگەیاند" بۆ دورکەوتنەوە لە کایەى ئاسمانى ئێران و عێراق، هەروەها هێڵى ئاسمانى ئیمارات گەشتەکانى لە دوبەیەوە بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە".
ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به مووشه‌ك هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مریكا له عیراق و سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ٨٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون، به‌ڵام ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ زیانێكی گیانی پێگه‌یشتبێت.