دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئیسرائیل خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
حاڵەتی ئامادە باشی ئیسرائیل هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە ناوچەکانی سنوری لوبنان و سوریای گرتەوە، ئەمە جگە داخستنی ناوچەی " جەبەل شیخی گرتەوە"، میدیاکانی ئیسرائیل ئەو حاڵەتی ئامادەباشییەی وەک هەنگاوێکی یەدەک ناوزەد کرد کە بەر لە هەر هێرشێک بگیرێت کە بەهۆی کوژرانی قاسمی سلێمانیەوە وڵاتەکەیانەوە رووبەرووی دەبێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی دووەم ئێران بە ژمارەیەک مووشەک هێرشی کرد سەر دوو بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەولێر و ئەنبار.