بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا رایگەیاند" سوپای ئەمریکا پێشتر هۆشداری پێ‌درابوو لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر دوو بنکە سەربازیەکەی لە عێراق".
تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکاوە راگەیاند، "پێش هێرشەکە هەواڵ درابوو بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەجۆرێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدارا و هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەی بۆردومانەکە دوورکەوتونەتەوە و لە ڕێگەی تونێلێکی ژێر زەویەوە بنکەکەیان چۆڵکردوە".
ئەمە زانیارییەکی گرنگە کە ئاماژە بۆ هەبوونی هەماهەنگی دەکات لەرێگای سێهەمەوە لە نێوان ئەمەریکاو ئێران.
ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به مووشه‌ك هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مریكا له عیراق و سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان" ٨٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون"، به‌ڵام ئهمریكاو میدیا جیهانییەکان ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ زیانێكی گیانی لەو مووشەکبارانەوە بەر هێزەکانی ئەمەریکاو هاوڵاتیانی عێراق کەوتبێت.